Balkan Anarchist Bookfair 2024

هەینی, 5 گەلاوێژ to یەکشەممە, 7 گەلاوێژ

پێشانگەی کتێبی ئەنارکیستیی باڵکان BAB2024

Short url: 

https://squ.at/r/a73g

پێشانگەی کتێبی ئەنارکیستیی باڵکان ٢٠٢٤
5 – 7ی تەمموزی 2024، پریستینا، کۆسۆڤۆ

بانگەواز بۆ بەشداربووان: پێشانگەی کتێبی ئەنارکیستیی باڵکان BAB2024

١٨ی جێنیوەری ٢٠٢٤ bab2024

بانگەواز بۆ بەشداریکردن: پێشانگەی کتێبی ئەنارکیستیی بەڵکان ٢٠٢٤

ئێمە بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە ڕایدەگەیەنین کە، بۆ یەکەم جارە، ئامادەکردنی ١٦ی پێشانگەی کتێبی ئەنارکیستیی باڵکان (BAB) لە پریشتینای کۆسۆڤا، لە ٥ – ٧ی تەمموزی ٢٠٢٤ بەڕێوەدەچێت. BAB بەس سەکۆیەک نییە بۆ خستنەڕوو و بەرەوپێشبردنی کتێب، بەڵکو… هەر وەها شوێنێکیشە بۆ ئاڵووێری زانیاری و بیرۆکەکان، دروستکردنی دەستپێشخەریی نوێ و بەهێزکردنی ڕێکخراوەکان. بەو شێوەیە، بۆ زیاتر لە ٢٠ ساڵە، وەک بەڵگەیەک لەسەر پابەندبوونی بەکۆمەڵیی ئێمە بە هاودەنگی و بەرخۆدان و هاریکاری لە سەرووی سنوورە دەستکردەکانی بەڵکان.

باب لە کاتێکی چارەنووسساز ڕوودەدات کە چەقی قەیرانی کەڵەکەبوونی بەردەوامیی بەخۆیەوە دەبینێت، ئاگری شەڕ سەرانسەری جیهان وێران دەکات و ئێمە دەخاتە لێواری شەڕێکی جیهانییەوە و فاشیزمیش، لە فۆڕمی ئاشکرای خۆی، وەک ئاگری سەرتاپاگر بڵاودەبێتەوە. دەوڵەتان زیاتر میلیتاریزە دەبن و کۆمەڵەکان زیاتر پۆلیسیی دەکرێن، ئەوەش کۆمەڵگە و پەیوەندییەکانی هاودەنگیی لەیەکتر دەترازێنێت و لەتەک سەرکوتکردنی هەر جۆرە ناڕەزایەتییەک، چەوسانەوە بە ئازادی بەڕێوەدەچێت، هەمیشە فراوان دەبێت بۆ سەرچاوە نوێیەکانی ئیستغلالکردن.

باڵکانیش لەو بارە بێبەری نییە. ئێمە بینەری هەڵکشانی بەردەوامی میلیتاریزەکردنی وڵاتانی بەڵکانین، لەتەک گەشەسەندنی کۆگەی چەک و تەکنەلۆژیا و لەتەک پلانی ناساندنی خزمەتگوزارییە سەربازییە ئیجباریەکان. وە لە ژێر پەردەی بەرژەوەندی نەتەوەیی و لە ڕێگەی گوتاری ناسیۆنالیستی نەژادپەرستییەوە شێوازی ستەمکارانەتر بۆ کۆنترۆڵکردنی دانیشتووان هاتۆتە ئاراوە، زۆر جاران بە زیانی کەمینە نەتەوەیی و کۆمەڵایەتیی و ڕامیارییەکان تەواو دەبێت. دەسەڵاتی ڕامیاریی زیاتر نێوەندیی بوەتەوە و سەرکوتی ڕامیاریی بە ئاشکراتر بەڕێوەچوو دەچێت، ئەوە لە کاتێک کە ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە ڕێگەی ڕێکخراوە ڕامیارییەکانەوە بێدەسەڵاتکراون، ئەوەش ڕەنگدانەوەی لۆژیکی نیولیبرالیزمە کە سەری کێشاوەتە نێو هەموو قوژبنێکی ژیانی ڕامیاریی و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەوە.

هاوکات کات پیاوسالاری کە بەشێکی دانەبڕاوە لە بەهرەکێشیی سەرمایەداری، ژینگەیەکی هەمیشە دوژمنکارانە بۆ هەمووان دروست دەکات، بەتایبەتیی ژنان و کۆمەڵی LGBTQI+، لەتەک زیادبوونی ژمارەی ژنکوژیی و هێرشی جەستەیی، پاراستنی ژینگەیەکی دوژمنکارانە چ لە بواری گشتی و چ لە بواری تایبەت، هەر وەها لە ڕێگەی هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی جەستەی ئێمە. هەر بەو لۆژیکە پیاوسالارییە ئارەزووی ئایینیی سەرهەڵدەدات، کە دژایەتییە درۆینەکانیان لەتەک کۆنەپەرستیی نەتەوەیی بەس سیستەمی پیاوسالاریی بەهێزتر دەکات.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، باڵکان ڕۆڵێکی چارەنووسساز لەنێو سیاسەتی جیهانیی دەگێڕێت. مانۆڕەکانی جیۆپۆلەتیکی ناتۆ و فیدراسیۆنی ڕووسیا کاریگەری ڕاستەوخۆی بەسەر ناوچەکە دادەنێت. هاوکات چاکسازییە نیولیبراڵییەکان پێشتر دەستیان خستوەتە نێو دەستی سەرمایەی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی سەرمایەی یەکێتی ئەوروپا و چین و تورکیا، کە کۆنترۆڵی گشتیی و کڕۆکیی هەموو ژێرخانی لە سەرانسەری باڵکان بەدەستهێناوە. ئەوە لە کاتێکە باڵکان بە بازاڕە نێودەوڵەتییەکانی بەهرەکێشییەوە گرێدراوە، ئێستا لە کۆنترۆڵکردنی دانیشتووان و جووڵەی خۆی بۆ سوودی نێوەندەکانی سەرمایە زیاتر بەیەکەوە گرێدراوە. هەنووکە باڵکان لە سنووری قەڵای ئەوروپا کە پێشتر دامەزراوە، دەگۆڕێت بۆ زیاتر “بنکەیەکی پێشەوە”ی ڕاستەوخۆ بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵی کۆچبەران لەسەر ئەوەی دووەمیان، وەک ئەو ناوەندەی کە لە ئەلبانیا بەناوی (نێوەندی میوانداریکردن) بۆ دەستبەسەرکردنی کۆچبەران لەلایەن ئیتاڵیا پلانی بۆ دانراوە.

ئێمە وەک ئەنارکیستەکان هەمیشە پابەندبوونی خۆمان نیشانداوە، بۆ ڕێکخستن لە دەرەوەی سنوورەکان و دروستکردنی پێکهاتەی هاودەنگی و دۆزینەوەی ڕێگەکانی بەرەنگاربوونەوەی ستەم.
ئەمڕۆ دیسانەوە لە بەرامبەر هەموو ئەو ڕێگرییانەی سەرەوە کە وەک خەڵکی باڵکان ڕووبەڕوویان دەبینەوە، دیسانەوە دەبێت هێز و ڕێگەکانی خۆمان بدۆزینەوە بۆ وەڵامدانەوەی پێکهاتەکانی ستەمکاری بە بەپەلەترین شێوە بە خۆمان بکەوین.

بەو شێوەیە دیسانەوە ئەم ساڵ وەک لەنێو پیشانگەکانی کتێبی ئەنارکیستیی BAB پێشووتر، بانگەوازی دەزگاکانی چاپ و دەستپێشخەرییە ئەنارکیستەکان دەکەین، هەر وەها هەموو بزووتنەوە ئەنارکیست و دژە دەسەڵاتە نێودەوڵەتییەکان لەنێو جوگرافیاکانی باڵکان و دەرەوەی ئەو، پلانی بەشداریکردنیان لە BAB2024 لە پریشتینادا دابنێن. بەخێرهاتنی سەرجەم کەس و گروپە ئارەزومەندەکان دەکەین بۆ بەشداریکردن لەنێو پرۆسەی ڕێکخستنی چالاکییەکەکە.

بۆ زانیاری زیاتر و پرسیار و پێشنیار، لەو ڕێگەیانەی خوارەوە، پەیوەندی بە ئێمەوە بکەن: bab2024@riseup.net یان سەردانی https://bab2024.espivblogs.net بکەن

ئەنجوومەنی پێشانگەی کتێبی ئەنارکیستیی باڵکان ٢٠٢٤

Date & Time: 

هەینی, 5 گەلاوێژ, 2024 (هەموو ڕۆژەکە) to یەکشەممە, 7 گەلاوێژ, 2024 (هەموو ڕۆژەکە)

Is this a callout or mobilisation?: 

  • international callout

Category: 

  • book shop/info shop/library
  • discussion/presentation

email: 

The Balkan Anarchist Bookfair was first incepted in 2003 in Ljubljana, Slovenija and has since then been organised all around the Balkans - in geographies of Croatia, Serbia, Bulgaria, Bosnia and Herzegovina, Macedonia, Greece and Romania. The concept of BAB was never only about the books.

categories: 

  • action/protest/camp / book shop/info shop/library / discussion/presentation / meeting